Polmeco
Türkçe العربية عەرەبی Kurdi Polski English
Türkçe العربية کوردی Kurdi Polski English

دەربارەی پۆڵەندا

‫پۆلۆنیا کە ناوە فەرمییەكەی کۆماری پۆلۆنیایە، ولاتیكە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەوڕوپا.‬

‫رووبەریكی فراوانی هەیە، شەستو نۆ هەمین گەورەترین ولاتی جیهان و نۆیەم گەوەرترین وولاتی ئەوروپایە.‬

‫دانیشتوانی پۆلۆنیا نزیەکەی سی و هەشت ملیۆن و نیوە،ئەمەش وایكردووە ریزبەندی سی وچوارەمین لە ئاستی جیهان و‬

شەشەمیش لە ئاستی ئەوروپا لەرووی زۆری ژمارەی دانیشتوانەوە دا گیربكات.

‫پایتەختی پۆلۆنیا، وارشۆیە، ژمارەی دانیشتوانی نزیكەى ملیۆنیک و هەفسەد هەزار کەسە، یەکێکە لە گەورەترین شارەكانی‬
‫پۆلۆنیا، شارە سەرەکیەکانی تری پۆلۆنیا بریتین لە: کراکۆف ( کە نوسینگەی نوینەرایەتی حکومەتی هەریمی تیدایە) و شارەکانی‬
‫ووچ و ڤرۆجواف و پۆزنان و گدانسک و شچێجین.‬

‫سیستەمی سیاسی ئەم ولاتە سەرۆکایەتی- دیمۆکراتیە، سەرۆک کۆمار لەرێگای دەنگدانی گشتیەوە هەر پێنج ساڵ جارێک‬
‫هەڵدەبژێردرێت و سەرۆکایەتی حکومەتیش لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بەڕێوەدەبردرێت .‬

‫داهاتی نیوخۆی پۆلۆنیا بە یەکیک لە داهاتە بەرزەکانی ولاتانی یەکیتی ئەوروپا هەژماردەكریت، هەبوونی بازاڕی ناوخۆیی و‬
‫نزمی ریژەی قەرزی ناوخۆیی و هاوسەنگی و جی گیری نرخی دراو و پشت نە بەستن بە یەک جۆری بەرهەمى هەناردەكردن،‬
‫وایان کردووە داهاتە گشتیەكەی بەرزبیت.‬

‫پۆلۆنیا یەکەم ولات بوو كە لە لەنیوان سالانی ٢٠٠٠-٢٠٠٨ توانی خۆی لە كیشەی هەاڵوسان قوتاربكات ،لەساڵی ٢٠١٢ داهاتی‬
‫سااڵنەی تاكیكی پۆڵەندی بەرزترن بوو لە هەموو واڵتانی ئەندام لەیەكیەتی ئەوروپا.‬

‫٢٠ % كۆمپانیاكانی ئەوروپا دەكەونە پۆڵۆنیاوە، ئەمەش وایكردووە یەك لەبەهیزترین ئابووریەكانی ناوەڕاستی ئەوروپا بی، هەروەها‬
‫خودان زەویەكی پان و پۆر و بەپیتی كشتوكاڵیشە بەشیوەیەك گەورەترین بەرهەمهینەری بەرووبومی كشتوكاڵیە لە یەكیەتی‬
‫ئەوروپا.‬

‫گرینگترین بنەماکانی بازرگانی وسەرچاوەی داهاتی پۆلۆنیا بریتین لە:‬

‫-سەنتەری کۆمپانیاکان:‬

‫زیاتر لە ٣٠ سەنتەری کۆمپانیا هەرە گەورەکانی جیهان لە پۆلۆنیا کاردەکەن ئەم فاكتەرە وایكردووە ژمارەیەکی بەرچاوی‬
‫وەبەرهێنەری بیانی روو لە پۆلۆنیا بکەن.‬

‫-دروست کردنی فڕۆکە: پۆلۆنیا ناسراوە بە دروست کردن و چاككردنەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگر و وەرزشی و گواستنەوە‬
‫بەروبوومی کشتوکاڵی، هەروەها دروستكردنی هەلیکۆپتەر و بەشەجیاجیاکانی فڕۆکەو سیرفس لە خو دەگریت.‬

‫-سەنتەری چاككردنەوە و سێرفس: زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیای گەوەری جیهانی نوسینگە و سەنتاریان لە پۆلۆنیا هەیە، کە تیایاندا‬
‫خزمەتگوزاری ئای تی و بەشی ژمیریاری و دارایی و تویژینەوە وگەشەسەندن و سیستەمی کۆگا و کۆگاسازی پێشکەش دەکریت.‬

‫-دروست کردنی کەرەستەی ناوماڵ: ژمارەیەك لە سەرەکیترین کۆمپانیا جیهانییەكانی ئەم بوارە لە پۆلۆنیا کاردەکەن ، کە‬
‫گرینگترینان کۆمپانیاکانی:‬

‫‪ The Fagor‬و‪ Electrolux‬و‪ Whirlpool‬و‪ Indesit Company‬و‪ Siemens Hausgeraete GmbH‬و ‪BSH Bosch‬‬
‫.‪Electrodomesticos Group‬‬

‫-کارگەکانی دروست کردنی بەلەم: بەرهەمەکانی ئەم کارگانە بریتین لە جورەها بەلەم کە دەنێردرینە ئیسپانیا و ئەلمانیا و فەرەنسا و‬
‫بەریتانیا،شیوازی دروستكردنی بەلەمەكانیش لە ئاستیكی بەرزدایە .‬

‫کشتوکاڵ: تێچوونی بەرهەمهینانی بەروبوومی كشتوكاڵی تیچوونیكی كەمە، بەروبوومەكەی ناوبانگی تایبەتی هەیە لە نیو واڵتانی‬
‫یەکیەتی ئەوروپا ،هەروەها كوالیتی و جۆرەكەی بەرز و نایابە، گرینگترین بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی ئەم ولاتە بریتین لە: میوە و‬
‫سەوزە.‬

‫-گەشت و گوزار و چارەسەری تەندروستی: پولۆنیا حەوتەمین ولاتە لە رووی توریست و چارەسەری پزیشكی سروشتی، ولاتیكە‬
‫خاوەن سروشتیكی دڵڕفێن و جوانە، پیكهاتەیەكی تیكەڵە لە دەریا و زەریا و چیا و كەسكایی.‬

‫-پایتەختی پۆلۆنیا بەیەك لە پایتەختە سەركەوتووەكان لەقەڵەم دەدریت لەرووی بەڕیوەبردنی داراییەوە، بەهێزترین بورسەی‬
‫دراوەکانی ناوەراست و رۆژهەاڵتی ئەوروپاى تیدایە، لە قەیرانە ئابوورییەكەی جیهان بەرگری بەهێزی نیشان دا بەهۆی ئەوەی‬
‫زیاتر لە ٣٣٠ کۆمپانیای جیهانی تییدا كاردەكەن.‬

‫ئیستا لیپرسراویتی پۆلۆنیا لە نیو ولاتانی یەکیتی ئەوروپا زیادی کردووە,و دەستی کردووە بە پەرەپیدانی پەیوەندیەکان و‬
‫بەهیزکردنی لە گەڵ ژمارەیەک لە واڵتانی جیهانی.‬

‫هەنوكە پۆلۆنیا ئەندامە لە زۆریك لە ریكخراوە نیونەتەوەییەكانی وەك: یەکیتی ئەوروپا و ناتۆ و نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوی‬
‫بازرگانی جیهانى و ریکخراوی وزەی نێودەولەتی و ئاسایش و هاریكیاری..هتد‬

‫بۆ زانیاری زیتر سەردانی ئەم لینکانی خوارەوە بکە:‬

www.poland.gov.pl, www.eksporter.gov.pl‬