Polmeco
Türkçe العربية عەرەبی Kurdi Polski English
Türkçe العربية کوردی Kurdi Polski English

دەربارەی ئێمە

‫(پۆلمیکۆ کۆمپانیایەکی بازرگانی، خزمەتگوزاری، راوێژکاریە لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی لە نیوان پۆلۆنیا و هەرێمی‬
‫کوردستانی عیراق کاردەکات. پۆلمیکۆ ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن گروپێک لە شارەزایان و پسپۆڕان دامەزراوە کە چەندەها ساڵە لە‬
‫بواری بزنس و بازرگانی نێودەولەتی و کەلتووری کوردی خویندویانە و كاردەكەن.‬

‫نوسینگەی سەرەکی کۆمپانیاکە لە شاری کــڕاکــۆڤە( کە نوێنەرایەتی حكومەتی هەریمی کوردستانی لێیە) ،ئەو شارە پایتەختی‬
‫هەرێــمی ماوۆپۆلسکایە، ئەو هەرێمەی کە ساڵی ٢٠١١یەکەمین کارنامەی لیکتێگەیشتنى لەگەل حکومەتی هەرێمی کوردستان‬
‫ئیمزاكرد.‬

‫بەر لە ساڵی ١٩٩٠، قەبارەی بازرگانی نیوان عیراق- پۆلۆنیا زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن دۆلار بوو، زیاتر لە ١١٥٠ شارەزا لە بوارە‬
‫جیاجیاکان لە عیراق ئیشیان دەکرد. ئەوەی تێبینی دەکرا، کارماندانی پۆلۆنی شایەنی رێز و تەقدیرێكی زۆربوون لە لایەن‬
‫عیراقیەکانەوە. هەربۆیە کۆمپانیاکەمان هەوڵدەدات بۆ گەڕاندنەوەی ئەم پەیوەندی یە و پەرەپێدانی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی‬
‫لە نیوان پۆلۆنیا و هەرێمی کوردستان.‬

‫بەتێڕوانینی ئێمە زۆرێك لە بەروبوم و شتومەک کە کۆمپانیاکانی پۆڵۆنی بەرهەمی دێنن دەکرێ سوود بە هاوڵاتیانی هەرێم و‬
‫بازاڕی نێوخۆیی پڕۆسەی بونیادنانەوەی هەرێم بگەیەنن.‬

‫مەبەستی سەرەکی ئیمە بریتی یە لە دامەزراندنی پەیوەندی بازرگانی دریژخایەن لە نیوان بازرگانانی پۆڵۆنیا و بازرگانانی هەرێمی‬
‫کوردستان و دۆزینەوەی ئەو کاڵایانەی کە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پێویستیان پێیەتی.‬

‫بەکورتی ئیمە دەمانەویت هاوكار و هەماهەنگیكار بین بۆ دۆزینەوەی کاڵا و شتومەک و بەروبومی گونجاو کە پێویست بێت بۆ‬
‫هەردوولا.‬

‫بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت پەیوەندیمان پیوە بکەیت بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی.‬